هەواڵی کوردستان ئێستا

بەم زووانە ناونوسین دەست پێدەکات بۆ بەشداری کردن لەخولی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان

بەم زووانە ناونوسین دەست پێدەکات بۆ بەشداری کردن لەخولی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان
بەم زووانە ناونوسین دەست پێدەکات بۆ بەشداری کردن لەخولی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان

2024-10-08 14:21:02 - سەرچاوە: سەنتەرەکانی زمان


بەم زووانە ناونوسین دەست پێدەکات بۆ بەشداری کردن لە خولی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان

ئەو خولە ئەم کەسانەی خوارە دەتوانن بەشداری بکەن

١/ بۆ ئەو کەسانەی پێشتر (تاقی کردنەوەی ئاستیان کردوە و ساڵێک بەسەر تاقی کردنەوەکەدا تێنەپەریوە.

٢/ بۆ ئەو کەسانەی تاقی کردنەوە نێودەوڵەتیەکانیان وەک(ئالس،تۆفل،پی تی ئی) کردوە و کەمتر لە ٦ ئالس ە ھاتوەکنیان ھێناوە دەتوانێن بەپێی ئەو نمرەی ھێناویانە لەیەکێک لەئاستەکان دابنێرن و بەشداری بکەن بەو مەرجەی بەسەر نەچوبێت.

٣/ئەو کەسانەی پێشتر لەخولی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان لەئاستێک دەرچوو بۆ ئاستی بەرزتر .

٤/بۆ ئەو کەسانەی بروانامەی ئاستی پری ئینتەرمیدێتیان ھەیە و بەسەر نەچووە لەئاستی ئەدڤانس دەتوانن بەشداری بکەن

ئەم خولە تایبەت نابێت تەنھا بە قوتابی/خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا بەڵکو بۆ ھەموو کەسێک دەبێت کە ئەو (٤) خاڵەی سەرەوەی تێدابێت

چاوەروون بن لەم یەک دوو ھەفتەیەدا لەرێگای پەیجەکانی سەنتەری زمانێ زانکۆ حکومیەکان رادەگەیەنرێت