هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا دەخەنە خوارەوە

بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا دەخەنە خوارەوە
بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا دەخەنە خوارەوە

2024-10-08 19:42:29 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


r — سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە کۆی 19 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستووەتە خوارەوە کە ڕووسیا بەکاریهێناون لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا بۆ سەر ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئۆکرانیا. بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانییان بەسەر هەرێمەکانی دنیپرۆپێترۆڤسک و میکۆلایڤ و ئۆدێسا و تێرنۆپیل و ڤینیتسیادا خستووەتە خوارەوە. هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا وتی ڕووسیا دوو موشەکی باڵیستیکیشی ئاڕاستەی نیمچە دوورگەی کرایمیای داگیرکراو کردووە. فەرمانڕەوای هەرێمی ئۆدێسا ئۆلی کیپەر وتی هێرشەکەی سەر هەرێمەکەی چوار کاتژمێری خایاندووە. وتیشی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە سێ نهۆمی بینایەکی نیشتەجێبووندا لە شاری چۆرنۆمۆرسک، هەروەها ئاگرێکیش لە بینایەکی بەڕێوبەرایەتی لە ئۆدێسا ئاگری تێبەربووە. ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی 14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەسەر هەرێمی بێلگۆرۆدی ڕووسیاوە خستووەتە خوارەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەی بەسەر دەریای ڕەشدا خستووەتە خوارەوە. سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕۆژی سێشەممە وتی پێویستییەک هەیە بۆ پتەوکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە لە پێناو پاراستنیدا دژی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا