هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی کرد

2020-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 07-05-2020 بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، "پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سه‌ندکردنی کابینه‌که‌ی، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم. هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ره‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە".