هەواڵی کوردستان ئێستا

بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەهەژێنێت

بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەهەژێنێت
بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەهەژێنێت

2024-10-16 17:05:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە پارێزگای مەلاتیای لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەژاند، ئاماژەی بەوەشکرد هەتا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانەکان و زیانی گیانی لە تورکیا بڵاونەکراوەتەوە. دەزگاکە دەڵێت بوومەلەرزەکە کاتژمێر 10:46 خولەکی بەیانی روویداوە و ناوەندی بوومەلەرزەکە لە ناوچەی کالی بووە کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەلاتیاوە دوورە. ئاژانسی هەواڵی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە لەلایەن دانیشتوانی پارێزگاکانی حەسەکە، دێرەزوور و حەلەب لە سوریا هەستی پێکراوە. سەنتەری زەویناسی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست دەڵێت ئەم بوومەلەرزەیە 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر بووە. سەرچاوە: ڕۆیتەرز