هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ ئامانجەکانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پشتڕاستدەکاتەوە

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ ئامانجەکانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پشتڕاستدەکاتەوە
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ ئامانجەکانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پشتڕاستدەکاتەوە

2024-10-17 17:00:21 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە کەناڵی ABC ی ڕاگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆمەڵێک ئامانجی لە ناو ئێران بۆ ئەوەی هێرشیان بکرێتەسەر پەسەند کردووە. سەرچاوەکە وردەکاریی زیاتری لەبارەی ئامانجە تایبەتەکان نەخستەڕوو و ڕەتیکردەوە بڵێت ئایا ئەو ئامانجانە تەنها ئامانجی سەربازین یان نا. هەتا ئێستا کاتی ئەو هێرشانە ئاشکرا نەکراوە. لە لایەکی دیکەوە کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکی هاوشێوەدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سەرچاوەیەکی ئاگادار جەخت لەوە دەکاتەوە کە پلانی ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی 1ی مانگی دەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل. بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، بەرپرسانی ئیسرائیل لەوان بنیامین ناتانیاهۆ، دڵنیایییان بە ئەمەریکا داوە کە هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران تەنها بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان دەبێت و نەوت و دامەزراوە ئەتۆمییەکان ناگرێتەوە. ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل پلانی بۆ دانراوە کە لە یەکی مانگی دە بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە. پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ بەڵێنی دابوو کە ئێران "باجێکی قورس" بۆ ئەو هێرشە دەدات.