هەواڵی کوردستان ئێستا

سوپای پاسداران هۆشداری دەدات بە ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر ئێران

سوپای پاسداران هۆشداری دەدات بە ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر ئێران
سوپای پاسداران هۆشداری دەدات بە ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر ئێران

2024-10-17 17:00:21 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


هاوکاتی چڕکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا لە لوبنان، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی مانگی دە هۆشداری دا بە ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڵەسەندنەوەی هێرشە مووشەکییەکەی سەرەتای مانگی دەی ئەو وڵاتە . لەکاتێکدا ئیسرائیل پلانی وەڵامدانەوەی خۆی بۆ هێرشە مووشەکییەکەی 1ی ئۆکتۆبەر کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا، داڕەشتووە، ترسی پەرەسەندنی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەتا دێت زیاتر دەبێت. حوسێن سەلامی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی "ئێمە پێتان دەڵێین (ئیسرائیل) ئەگەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەر خاڵێک ئەنجام بدەن، ئەوا ئێمە بە شێوەیەکی خراپتر هێرش دەکەینە سەر هەمان خاڵی ئێوە". سەلامی وتیشی "پشت بە قەڵغانی بەرگری مووشەکیتان مەبەستن و ئێمە تێدەپەڕێنین." فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند "ئێمە خاڵە لاوازەکانتان دەزانین و ئێوەش خۆتان ئەمە دەزانن." لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ یۆئاڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە شەڕێکی ناوچەیی، گفتوگۆی کرد. هاوکات نووسینگەی سەرۆکایەتی میسر ڕایگەیاندووە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گەشتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر لە قاهیرە کۆبووەتەوە و سیسیش داواکاری میسری بۆ دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی ململانێکان دووپاتکردوەتەوە. ئیسرائیل دوای کوشتنی چەند سەرکردەیەکی حزبوڵا و حەماس، هیچ نیشانەیەک بۆ کەمکردنەوەی هەڵمەتە سەربازییەکانی دژی حزبوڵا لە لوبنان نیشان نادات و بەڵێنیشی داوە سزای ئێران بدات بەهۆی هێرشەکەی لە یەکی مانگی دە ئەنجامیدا. سەرچاوە/ڕۆیتەرز