هەواڵی کوردستان ئێستا

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان

2024-10-18 14:05:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر حەوتی بەیانی لە هەر چوار پارێزگاکە دەستیپێکرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت. بە پێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 216 هەزار کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. لە بازنەی هەولێر89 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانی هەیە، لە سلێمانی 78 هەزار و 661 کەس، لە دهۆک 46 هەزار و 556 دەنگدەری تایبەت هەیە و لە هەڵەبجەش 952 هەزار.   بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 20ی مانگی 10ی 2024، هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەبچێت، کە بەپێی تۆمارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانی و کاندیدی سەربەخۆ، هەوڵی بە دەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.