هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل دەیەوێت ئێران ڕابکێشێتە ناو شەڕەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل دەیەوێت ئێران ڕابکێشێتە ناو شەڕەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل دەیەوێت ئێران ڕابکێشێتە ناو شەڕەوە

2024-10-19 19:20:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بە پێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلی و تورکەکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ماوەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا ڕایگەیاندووە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسڕائیل لە لوبنان و غەززە ئێران ناچار دەکات" هەنگاوی ڕەوا " بگرێتەبەر. وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە پاڵ وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس ئارەقچیدا ڕایگەیاندووە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو " بەردەوام بەرەی نوێ دەکاتەوە لە ناوچەکەدا و هەوڵ دەدات ئێران ڕابکێشێتە ناو ئەم جەنگەوە." فیدان وتیشی " مەترسی پەرەسەندنی جەنگەکە بە سەرانسەری ناوچەکەدا نابێت بە کەم سەیر بکرێت." وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس ئاڕەقچی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی وڵاتانی قەوقازی باشووری ئاسیا کرد لە ئیستەنبوڵ، وتی زیادبوونی گرژییەکان لە لوبنان " جێی نیگەرانییەکی زۆرن." وتی " ئەگەری جەنگ لە ناوچەکەدا هەمیشە ئەگەرێکی جددییە، تەنها ڕژێمی زایۆنیش دەیەوێت ئەوە ڕووبدات. ئێمە دەمانەوێت گرژییەکان کەم بکەینەوە، بەڵام ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک." ئێران پشتیوانی لە گروپە چەکدارییەکانی حەماس و حزبوڵای لوبنان دەکات، هاوکات پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن و گروپە چەکدارییە شیعەکانی ناو عێراق دەکات کە سەرجەم ئەم گروپانە دژی ئیسڕائیل کاردەکەن و بە " بەرەی مقاوەمە " ناسراون. سەرچاوەکان/تایمزی ئیسرائیل/سی ئێن ئێنی تورک