هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران لە زەریای هیندی میوانداری مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش دەکات

ئێران لە زەریای هیندی میوانداری مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش دەکات
ئێران لە زەریای هیندی میوانداری مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش دەکات

2024-10-19 21:35:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە ڕۆژی شەممە مەشقێکی دەریایی لە زەریای هیندی دەستیپێکردووە کە ئێران میوانداری کردووە و ڕووسیا و عومان بەشدارییان تێدا کردووە و لەلایەن نۆ وڵاتی دیکەشەوە چاودێری دەکرێت. کەناڵی پرێس وتی مەشقەکان کە بە " IMEX 2024 " ناسراوە، ئامانج لێیان پتەوکردنی " ئاسایشی بە کۆمەڵە لە ناوچەکە و فراوانکردنی هاریکارییە هەمەلایەنەکان و پیشاندانی نیازپاکی و تواناکانە بۆ پاراستنی ئاشتی و دۆستایەتی و ئاسایشی دەریایی." وتیشی بەشداربووان ڕاهێنان لەسەر تەکتیکەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتی و پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان و هاندان بۆ ڕێوشوێنە مرۆییەکان و گۆڕینەوەی زانیاریی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی فریاکەوتن و یارمەتیدان. مەشقەکان هاوکاتن لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر جەنگەکەی ئیسڕائیل دژی حەماس لە غەززە، هەروەها هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سووردا. وەکو وەڵامێک بۆ گرژییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا لە ناوچەکەدا، ئێران هاریکارییە سەربازییەکەی لەگەڵ ڕووسیا و چیندا زیاتر کردووە. لە مانگی سێدا ئێران و ڕووسیا و چین پێنجەیەمین مەشقی دەریایی هاوبەشی خۆیان لە کەنداوی عوماندا ئەنجامدا. هەندێک لەو وڵاتانەی کە چاودێری ئەم مەشقەی ئێستا دەکەن بریتین لە سعودیە و قەتەڕ و هیندستان و پاکستان و بەنگلادیش و تایلاند. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز