پێدری: بە گەڕانەوەی گاڤی دڵخۆشم
2024-10-21 10:27:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە گەڕانەوەی پابلۆ گاڤی بۆ یاریگاكان دەربڕی. شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا. گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و …