هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان 1000 ژن و منداڵی فەلەستینی دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان 1000 ژن و منداڵی فەلەستینی دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی
ڕێکخراوی تەندروستی جیهان 1000 ژن و منداڵی فەلەستینی دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی

2024-10-21 17:50:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بەرپرسی لقی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕۆژی دووشەممە وتی 1000 ژن و منداڵی فەلەستینی بەزوویی لە غەززەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی. هانس کلوگ لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی فرانس پرێسدا وتی ئیسڕائیل " پابەندە بەوەوە کە 1000 کەسی دیکە لە ماوەی مانگەکانی دواتردا بگوازرێنەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا." وتیشی ئەم گواستنەوانە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهان و ئەو وڵاتە ئەوروپاییانەوە کە بەشدارن لەم ئەرکەدا کارئاسانییان بۆ دەکرێت. ڕۆژی پێنجشەممە لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان وتییان ئیسڕائیل " بە مەبەست " ناوەندە تەندروستیییەکان لە غەززە دەکاتە ئامانج و " کارمەندانی تەندروستی لەو شوێنانە ئەشکەنجە دەدات و دەیانکوژێت." هەروەها ئیسڕائیلییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی " ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی." نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە ناوچە فەلەستینییەکان ڕیک پیپەرکۆن لە مانگی پێنجدا وتی نزیکەی 10,000 کەس پێویستییان بەوەیە دەستبەجێ لە غەززە بگوازرێنەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی. لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە لە غەززەدا لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردووەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە ئەوروپا پێشتر کارئاسانی کردووە بۆ گواستنەوەی 600 کەس لە کەرتی غەززەوە و بۆ حەوت وڵاتی ئەوروپایی، ئەوەش بە هۆکاری تەندروستی. کلوگ وتی " ئەمە هەرگیز ڕووینەدەدا ئەگەر گفتوگۆکانمان بە کراوەیی نەهێشتبایەوە. هەمان شتیش ڕاستە بۆ ئۆکرانیا. گفتوگۆکان لەگەڵ سەرجەم هاوبەشەکاندا بە کراوەیی دەهێڵمەوە." کلوگ وتیشی " باشترین دەرمان ئاشتییە." ئاماژەشی بەوەدا دەبێت ڕێگە بدرێت کارمەندانی تەندروستی لەو ناوچانەدا کە شەڕییان تێدایە کاری خۆیان بکەن. سەرچاوە/ فرانس پرێس