هەواڵی کوردستان ئێستا

پێشنیار دەکرێت عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان

 پێشنیار دەکرێت عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان
پێشنیار دەکرێت عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان

2024-10-22 16:40:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


هاوپەیمانی نەتەوەپەرستی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە وتی سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) عەبدوڵا ئۆجەلانی زیندانیکراو دەکرێت ڕێگەی بدرێت لە پەرلەمانی تورکیادا قسە بکات، ئەگەر کۆتایی هێنان بە یاخیبوونی پارتەکەی ڕابگەیەنێت، ئەوەش لە بەرامبەر ئەگەری ئازادکردنیدا. دەوڵەت بەهچەلی سەرکردەی پارتی نەتەوەپەرستەکان لە وتارێکیدا لە پەرلەمان ئەم پێشنیارە لە ناکاوەی کرد دوای ئەوەی لە هەفتەکانی ڕابردوودا میدیاکان باسییان لە هەوڵێکی نوێ کرد بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان کە 40 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد. بەهچەلی پێشنیارێکی کردووە بۆ عەبدوڵا ئۆجەلانی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، کە لە ساڵی 1999 ەوە لە زیندانێکی باشووری ئیستەنبوڵدا زیندانیکراوە، بە ئەگەرێکی کەمی ئازادکردنیشییەوە. بەهچەلی وتی " ئەگەر پەراوێزخستنی سەرکردە تیرۆریستەکە لاببرێت، با بێت و قسە بکات." پێشنیاری ئەوەی کرد قسە بۆ پارتی دەمی لایەنگرانی کوردەکان بکات لە پەرلەمانی تورکیادا. " با بێت و هاوار بکات تیرۆر بە تەواوەتی کۆتایی هاتووە و ڕێکخراوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە." وتی ئەگەر ئۆجەلان ئەوە بکات، ئەوا دەبێت مافێکی بدرێت " ئومێدی هەبێت " بۆ ئازادکردنی. داواکەی بەهچەلی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە بەوەی کە هەمیشە لە وتارەکانیدا هێرش دەکاتە سەر ئۆجەلان و پارتی کرێکارانی کوردستان و سیاسییەکانی پارتی دەم کە پێی وایە هاوپەیمانی پارتی کرێکارانی کوردستانن. تورکیا گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان و پارتی کرێکارانی کوردستاندا لە ساڵی 2012 ەوە ڕاگرتووە، بەڵام ئەو پڕۆسەیە و ئاگربەستەکە لە مانگی حەوتی ساڵی 2015 دا نەمان، ئەوەش بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی خوێناوی لە نێوانییاندا. هاوسەرۆکی پارتی دەم تولای هەتیمۆگولاری بە یاسادانەرانی وت ئامادەن بۆ ئەوەی کاری خۆیان بکەن لەو بارەیەوە بۆ " ئاشتییەکی بە شکۆ." وتی " کەواتە کۆتایی بە پەراوێزخستنی ئۆجەلان بهێنن و با بێتە دەرەوە و قسە بکات. ئەو کاتە دەتوانین گوێبیستی بین و بزانین چی هەیە بۆ وتن." پارتی دەم دەڵێت ماوەی 43 مانگە ڕێگە بە ئۆجەلان نەدراوە چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز