هەواڵی کوردستان ئێستا

جۆرێکی نوێی ئاوڵەی مەیمون لە ئەڵمانیا دەدۆزرێتەوە

جۆرێکی نوێی ئاوڵەی مەیمون لە ئەڵمانیا دەدۆزرێتەوە
جۆرێکی نوێی ئاوڵەی مەیمون لە ئەڵمانیا دەدۆزرێتەوە

2024-10-22 17:40:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەسەڵاتی ناوەندی تەندروستی ڕۆبەرت کۆک ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند حاڵەتێکی توشبوون بە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون بۆ یەکەمین جار لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە. وتی توشبوونەکە لە دەرەوەی وڵاتەکە ڕوویداوە و ڕۆژی هەینی ڕابردوو دۆزراوەتەوە، وتیشی مەترسی لەسەر ئەڵمانیا زیادی نەکردووە بەڵام " لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن." لە مانگی پێنجی ساڵی 2022 وە ئاوڵەی مەیمون لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بە زۆریی هاوڕەگەزخوازان توشی دەبن لە ئەوروپا و ئەمەریکا. لە مانگی حەوتی ساڵی 2022 دا ڕێکخراوی تەندروستی جیهان باری نائاسایی تەندروستی گشتی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا