هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئانکەرە شەرمەزار دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئانکەرە شەرمەزار دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئانکەرە شەرمەزار دەکات

2024-10-23 23:10:55 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی هێرشەکەی ئەمڕۆ ئانکەرە شەرمەزار دەکات و هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕێت. نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ لە ئانکەرە ئیدانە دەکەم. بیر و نزاکانم لەگەڵ خێزانی قوربانییەکانە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم."  هەروەها گوتیشی "ئێمە بە هاوسۆزییەکی تەواوەوە لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا دژی تیرۆر دەوەستین."