هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی غەززە: لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لانیکەم 17 فەلەستینی کوژراون

 تەندروستی غەززە: لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لانیکەم 17 فەلەستینی کوژراون
تەندروستی غەززە: لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لانیکەم 17 فەلەستینی کوژراون

2024-10-24 19:00:21 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بەرپرسانی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایدەگەیەنن ڕۆژی پێنجشەممە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە کەمپی نوسیرات لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە کە شوێنی ئاوارەکانە، لانیکەم 17 فەلەستینی لە نێویاندا منداڵ کوژراون. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی بزووتنەوەی حەماسیان داوە کە لەو کەمپانەدا جێگیر بوون کە پێشتر وەک قوتابخانەیەک لە نوسیرات بەکارهێنراوە. هیواکان سەبارەت بەوەی کە کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی حەماس، ڕەنگە دەرگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان دستەبەر بکات، تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە، ئەمەش سەرەڕای داواکارییەکان لە ئیسرائیل بۆ ئاگربەست و کۆتایهێنان بە شەڕەکە. کاربەدەستانی تەندروستی حەماس هەروەها ڕایانگەیاندووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 55 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون. بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی تەندروستی غەززە، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئیستا لانیکەم 42 هەزار و 847 کەس کوژراون. هەروەها لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هەزار و 544 کەس لە کەرتی غەززە بریندار بوون. شەڕی غەززە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە حەماس لە 7ی مانگی دە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 200 کەس کوژران و سەدان کەسیشیان بە بارمتە گرت. سەرچاوە/ڕۆیتەرز