هەواڵی کوردستان ئێستا

لە باشووری لوبنان 5 سەربازی ئیسرائیلی و 3 ڕۆژنامەنووس دەکوژرێن

لە باشووری لوبنان 5 سەربازی ئیسرائیلی و 3 ڕۆژنامەنووس دەکوژرێن
لە باشووری لوبنان 5 سەربازی ئیسرائیلی و 3 ڕۆژنامەنووس دەکوژرێن

2024-10-25 17:30:21 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دوابەدوای چڕبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند پێنج سەربازی کوژراوە، هەروەها میدیاکانی لوبنانیش ڕایانگەیاند سێ ڕۆژنامەنووس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا کوژراون. ئەم زیانە گیانییانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان بەردەوامن. سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی پێنجشەممە لە باشووری لوبنان 5 سەربازی کوژراون و 19ی دیکەش بریندار بوون. ئەم سەربازانە ئەندامی فەوجی 89ی لیوای 8ی زرێپۆشی ئیسرائیل بوون. بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەم هێزانە لە نزیک باڵەخانەیەکی گوندێک بوون کە بە موشەکێک کە لەلایەن حزبوڵاوە کراونەتە ئامانج. لە نێو ئەو 19 سەربازە بریندارەدا، ڕەوشی 4 سەربازیش ناجێگیرە. لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی لوبنان باس لەوە دەکەن کە سێ ڕۆژنامەنووس لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراون. ڕۆژی هەینی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان (NNA) ڕایگەیاند کە سێ ڕۆژنامەنووس لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراون. هەروەها کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لایەنگری ئێران ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕۆژنامەنووسانی باشووری ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان کردۆتە ئامانج. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی لە نزیک سنووری سوریا سێ کەسی کوشتووە. کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنانیش ڕایگەیاند کە غەسان نەجار وێنەگری ئەو کەناڵە و محەمەد ڕەزا ئەندازیاری پەخشی کەناڵەکە لە هێرشێکدا کە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕۆژنامەنووسانی ناوچەی حەسبیە لە باشووری لوبنان، کراونەتە ئامانج و کوژراون. کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەنار کە سەر بە گرووپی حیزبوڵایە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە فۆتۆگرافەری ئەو کەناڵە بە ناوی ویسام قاسم لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە شاری حەسبیە کوژراوە. سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا