هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکانی بۆ سەر ئێران لە ئێستادا کۆتاییان پێهات

ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکانی بۆ سەر ئێران لە ئێستادا کۆتاییان پێهات
ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکانی بۆ سەر ئێران لە ئێستادا کۆتاییان پێهات

2024-10-26 06:27:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل دەڵێن پلانی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە سێ شەپۆل ئەنجام دران و بە وردی ئەنجامەکانی خۆیان پێکا و لە ئێستادا هێرشەکان کۆتاییان پێهێنرا. بەپێی سەرچاوەکان لە ئیسرائیلەوە لە شەپۆلی دووەم و سێیەمی هێرشەکان شوێنی دروستکردنی موشەک و درۆنەکانی ئێران کراونەتە ئامانج لەگەڵ ئەو شوێنانەی ئێران موشەکەیان لێوە هەڵدەدات. هاوکات ئێران هەتا کاتێکی دیاری نەکراو هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی سەر وڵاتەکەی ڕاگرت. ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل دەڵێن وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەگەڵ هاوتا ئەمەریکاییەکەی لە بارەی هێرشەکانەوە قسەیان کردووە. دەشڵێن فڕۆکەکانی جۆریF35 و F16 و F15 لە هێرشەکاندا بەشدارن و یەکێک لە شوێنەکانی لە ڕۆژهەڵاتی تاران بۆردومانکراوە بارەگایەکی فەرماندەیەتی سوپای پاسداران بووە. ئیسرائیل دەڵێت دەمێک بوو پلانی ئەم هێرشانەی دانابوو، بەڵام بەهۆی نەگونجاوی کەش‌وهەوا جێبەجێکردنی پلانەکەیان دواخستبوو.