هەواڵی کوردستان ئێستا

کاردانەوەکان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران

کاردانەوەکان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران
کاردانەوەکان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران

2024-10-26 17:00:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


هێرشە تۆڵەسەندنەوەکەی ڕۆژی شەممەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کاردانەوەیەکی بەرفەراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە کە ئەمانەی خوارەوە کاردانەوەکانن لەسەر ئەو هێرشە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمەریکا وتی " ئیسڕائیل ڕایگەیاندووە کە وەڵامەکەیان بۆ هێرشە موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێران لە 1 ی مانگی 10 دا ئێستا تەواو بووە. وەکو چۆن ئیسڕائیلییەکان وتییان، وەڵامەکەیان بەرگریکردن بووە لە خۆیان و بە تایبەتی لە وەڵامەکەیاندا خۆیان بە دوورگرتووە لە ناوچە قەرەباڵغەکانی دانیشتوان و تەنها سەنگییان خستووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکان، بە پێچەوانەی هێرشەکەی ئێرانەوە بۆ سەر ئیسڕائیل کە قەرەباڵغترین شاری ئیسڕائیلییان کردە ئامانج." وتیشی " ئەمەریکا بەشدار نەبووە لەم ئۆپەراسیۆنەدا. ئامانجی ئێمە خێراکردنی پڕۆسەی دیبلۆماتی و کەمکردنەوەی گرژییەکانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی بۆ سەر ئیسڕائیل ڕابگرێت تاوەکو ئەم بازنەی شەڕکردنە کۆتایی بێت بەبێ هیچ زیادکردنێکی دیکەی گرژییەکان." بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن وتی " ئەگەر ئێران بڕیار بدات وەڵام بداتەوە ئەوا ئێمە بە تەواوەتی ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە ئیسڕائیل و پشتیوانیکردن لە ئیسڕائیل و ئەگەر ئێران ئەو جۆرە بڕیارە بدات ئەوا دەرەنجامی دەبێت. بەڵام ئەم شەڕە ڕاستەوخۆیە دەبێت ئەمە کۆتاییەکەی بێت." سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا کییەر ستارمەر وتی " ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات دژی دوژمنکاری ئێرانی. هەروەها بە هەمان شێوەش پێویستە خۆمان بە دووربگرین لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکەدا و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن. ئێران نابێت وەڵام بداتەوە." وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " فەڕەنسا داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات خۆیان بە دووربگرن لە زیادکردنی گرژییەکان و کارێک کە ببێتە هۆی خراپترکردنی دۆخە مەترسیدارەکە لە ناوچەکەدا." ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق وتی " ئیسڕائیل بەردەوامە لە سیاسەتە دوژمنکارییەکانی و فراوانکردنی ململانێکە لە ناوچەکەدا و ئەنجامدانی کاری زەقی دوژمنکاریی بەبێ هیچ ڕێگرییەک. ئەم جارە، دەستە دوژمنکارییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردە ئامانج لە ڕێی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لەم بەیانییەدا." وتیشی " عێراق جەخت لە هەڵوێستی خۆی دەکاتەوە بۆ داواکردن بۆ ئاگربەستێک لە غەززە و لوبنان، هەروەها بۆ هەوڵێکی گشتگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری لە ناوچەکەدا." سعودیە لە ڕێی دەزگای فەڕمی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی " شانشینی سعودیە سەرکۆنەی بە ئامانجکردنی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات کە پێشێلکردنی سەروەریی و پێشێلکردنی یاسا و بەها نێودەوڵەتییەکانە." وتیشی " سعودیە هەڵوێستی جێگیرە لە ڕەتکردنەوەی بەردەوامیدان بە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا و فراوانکردنی ململانێکە کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان و خەڵکی ناوچەکە دروست دەکات. سعودیە داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و گرژییەکان کەم بکەنەوە." وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە " میسڕ بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری خێراتربوونی گرژییەکان دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نوێترین هێرشەکەی ئیسڕائیل بوو بۆ سەر ئێران لەم بەیانییەدا، هەروەها سەرکۆنەی سەرجەم ئەو کارانە دەکات کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکەن." وتیشی " میسڕ جەخت لە هەڵوێستەکەی خۆی دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەبێت بە خێرایی بکرێت لە نێو چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا کە تێیدا بارمتەکان ئازاد دەکرێن و ئەوەش تەنها ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان." وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وتی " پاکستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل دەکات بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەم هێرشە ئاسمانییانە ڕێگاکە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەخەنە مەترسییەوە و هەروەها پەرەسەندنێکی مەترسیدارن لە ناوچەیەکدا کە پێشتریش ناوچەیەکی ناجێگیر بووە." وتیشی " ئیسڕائیل بە تەواوەتی بەرپرسە لەم بازنەی گرژیی و پەرەسەندنی ململانێیەی کە ئێستا هەیە. داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ڕۆڵی خۆی ببینێت لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، هەروەها هەنگاوی دەستبەجێ بگرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بە سەرکێشییەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەکە و ڕەفتارە تاوانکارییەکانی." ئیماڕات لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی " ئیماڕات بە توندی سەرکۆنەی بە ئامانجکردنی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و نیگەرانی دەردەبڕێت سەبارەت بە بەردەوامی پەرەسەندنی گرژییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە." وەزارەتەکە جەختی لە گرنگی " دان بەخۆداگرتن و ژیری کردەوە بۆ خۆبەدوورگرتن لە مەترسییەکان و فراوانبوونی ململانێکە." حەماس وتی " بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی ( حەماس ) بە توندی سەرکۆنەی دوژمنکارییەکەی زایۆنی دەکات دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامانجکردنی شوێنە سەربازییەکان لە چەندین پارێزگادا. ئێمە ئەمە بە پێشێلکردنی سەروەری ئێران و زیادکردنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دەزانین کە مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و پارێزراویی خەڵکەکە دروست دەکات. هەروەها پێویستە بەرپرسیارێتی تەواوی دەرەنجامەکان بخرێتە سەر شانی داگیرکار کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی لێدەکرێت." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز