هەواڵی کوردستان ئێستا

هێرشی بارهەڵگرێک بۆ سەر وێستگەیەکی پاسەکان لە ئیسرائیل

هێرشی بارهەڵگرێک بۆ سەر وێستگەیەکی پاسەکان لە ئیسرائیل
هێرشی بارهەڵگرێک بۆ سەر وێستگەیەکی پاسەکان لە ئیسرائیل

2024-10-27 18:50:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


پۆلیسی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە،27ی مانگی دە ڕایدەگەیەنێت بەدواداچوون بۆ هێرشی شۆفێری بارهەڵگرێک دەکات وەک ڕووداوێکی تیرۆریستی کە هێرشی کردووەتە سەر وێستگەیەکی پاسی ئەو وڵاتە و یەک کەسی کوشتووە و نزیکەی 40 کەسی دیکەش بریندار بوون. شۆفێرێکی بارهەڵگرێک لە وێستگەیەکی پاس لە باکوری تەلئەڤیڤ بەسەر کۆمەڵێک کەسدا دەڕوات و شایەتحاڵەکان بە میدیاکانی ئیسرائیلیان وتووە، لە کاتی دابەزینی خەڵکەکە لە نێو پاسێکدا کە گەیشتووەتە وێستگەکەی، لەناکاو بارهەڵگرەکە بە خێرایەکی زۆر خۆی بەناو خەڵکەکەدا کردووە و بەسەر دەیان کەسدا ڕۆیشتووە. میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووە کەسێکی مەدەنی لەو شوێنە تەقەی لە شۆفێری بارهەڵگرەکە کردووە و کوشتوویەتی. ناسنامەی شوڤیرەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام میدیاکان ڕایانگەیاندووە عەرەبی فەلەستینی بووە. میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی ئەمنیەوە نووسیویانە بەو هۆیەوە یەک کەس کوژراوە و لانیکەم 40 کەسی دیکەش بریندار بوون کە بەلانیکەمەوە دە کەسیان باری تەندروستییان جێگیر نییە. هاوکات سەرچاوە فەلەستینییەکان باس لەوە دەکەن کە شەش کەس لەو ڕووداوەدا کوژراون و 50 کەسیش بریندار بوون. سەرچاوە/رۆیتەرز