هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی موساد و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر بۆ خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە کۆدەبنەوە

سەرۆکی موساد و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر بۆ خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە کۆدەبنەوە
سەرۆکی موساد و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر بۆ خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە کۆدەبنەوە

2024-10-27 18:50:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەیڤید بەرنیا سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل (موساد) و بێڵ بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (سی ئای ئەی)، لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە دەوحە کۆدەبنەوە بۆ خولی نوێی دانوستانەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان. ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە ئەو بەرپرسانە لەسەر بنەمای پێشهاتەکانی ئەم دواییە تاوتوێی ئەگەرە جۆراوجۆرەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە ژێر دەستی حەماس دەکەن. دوای دوو مانگ ئەمە یەکەم خولی دانوستانەکان دەبێت کە بە نێوەندگیری میسر و قەتەر بەڕیوەدەچن بە ئامانجی ڕازیکردنی ئیسرائیل و حەماس لەسەر ڕێککەوتن. لەم ساڵدا چەندین جار دانوستانی هاوشێوە ئەنجامدراوە، بەڵام هەتا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون. هەم ئیسرائیل و هەمیش حەماس یەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە دەکەن. ئەمە یەکەم دانوستانە لە دوای کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە. وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەم دواییانەدا دوای کوژرانی یەحیا سینوار ڕایگەیاند لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس. سەرچاوە/ میدیا ئیسرائیلیەکان