هەواڵی کوردستان ئێستا

بەریتانیا سزا بەسەر 'دەزگاکانی زانیاری ناڕاست'ی ڕووسیادا دەسەپێنێت

بەریتانیا سزا بەسەر 'دەزگاکانی زانیاری ناڕاست'ی ڕووسیادا دەسەپێنێت
بەریتانیا سزا بەسەر 'دەزگاکانی زانیاری ناڕاست'ی ڕووسیادا دەسەپێنێت

2024-10-28 18:25:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە سزای بەسەر سێ دەزگای ڕووسیا و سێ کەسایەتی باڵای ئەو دەزگایانەدا سەپاند کە بە وتەی خۆی هەوڵی بەکارهێنانی زانیاری ناڕاست دەدەن بۆ "تێکدانی سەقامگیری ئۆکرانیا و لاوازکردنی دیموکراسییەکەی". وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت ئاژانسی دیزاینی کۆمەڵایەتی و ئەو کۆمپانیای کاری لەگەڵ دەکات بە ناوی 'سترۆکتورا' هەوڵیانداوە زنجیرەیەک دەستێوەردان ئەنجام بدەن بۆ لاوازکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئۆکرانیا. دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "گەمارۆکانی ئەمڕۆ پەیامێکی ڕوون دەنێرن؛ کە ئێمە بەرگەی درۆ و دەستوەردانەکانتان ناگرین و ئێمەش بەدوای ئێوەدان". سەرچاوە: ڕۆیتەرز