هەواڵی کوردستان ئێستا

میدیاکانی دەوڵەت دەڵێن ئێران هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی دوای سزادانی بە تاوانی تیرۆر لەسێدارە دەدات

2024-10-28 21:35:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، جەمشید شەرمهەدی، هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ڕەگەز ئێرانی، دوای ئەوەی بە تاوانی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی سزا درا، لە سێدارە دراوە. شەرمهەدی تەمەن 67 ساڵ کە هاوکات دانیشتووی ئەمەریکا بوو، لە ساڵی 2023 بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی"و  پەیوەندی بە هێرشێکی ساڵی 2008 بۆ سەر مزگەوتێک، و داڕشتنی پلانی هێرشەکانی دیکە بۆ سەر وڵاتەکە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. دەستگیرکردنی شەرمهەدی لە ساڵی 2020لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ئیتلاعاتدا ڕاگەیەندرا کە ناوبراوی بە "سەرۆکی گرووپی تیرۆریستی تاندەر وەسف کردووە، کە لە ئەمەریکاوە کردەی چەکداری و تیرۆریستی لە ئێران ئەنجام دەدات." لە ئێستادا لانیکەم 16 کەسی خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی کە زۆربەیان هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن لە ئێران دەستبەسەرن. بەگوێرەی گروپەکانی مافی مرۆڤ لەنێویاندا ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێودەوڵەتی، ئێران ساڵانە جگە لە چین، لە هەموو وڵاتانی تر زیاتر خەڵک لەسێدارە دەدات.   سەرچاوە: ڕۆیتەرز