English | عربي

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی پشكی بوودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ لەلایەن بەغداوە دەخرێتە ڕوو


دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی پشكی بوودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ لەلایەن بەغداوە دەخرێتە ڕوو

2019/04/08 | 15:25

(هەواڵ كوردستان)-  

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ پشكی بوودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌به‌غداوه‌ بنێردرێت و ده‌ڵێت: "هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی هه‌یه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت".

رێبوار هادی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (باسنیوز) گوتی: "پرسی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەغدا تەنیا لەسەر ھەندێ بابەتی تەکنیکی ماوە خەرج بکرێت، چونکە لەنێو یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا چارەسەر کراوە ھاوشێوەی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام پێویستە وەزارەتی دارایی و بەرگریی بەغدا لەگەل وەزارەتی پێشمەرگە بگەنە لێکتێگەیشتن و ئەو ھۆکارە تەکنیکیانە چارەسەر بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە".

گوتیشی: "ئه‌وه‌ی من بزانم پاره‌كه‌ (پشكه‌ بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌) له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و دۆخه‌ ته‌كنیكیانه‌ ده‌كرێت كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و بنێردرێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بەپێی یاسای بوودجە ئەرکە لەسەر دارایی عێراق مانگانە 68 ملیار دینار وەک مووچە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات و لە مانگی یەکی ئەمساڵیشەوە بۆیان ھەژمار دەکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending