هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەڵمانیا فەرمانی داخستنی هەر 3 کونسوڵخانەی ئێران لە ئەڵمانیا دەردەکات

ئەڵمانیا فەرمانی داخستنی هەر 3 کونسوڵخانەی ئێران لە ئەڵمانیا دەردەکات
ئەڵمانیا فەرمانی داخستنی هەر 3 کونسوڵخانەی ئێران لە ئەڵمانیا دەردەکات

2024-10-31 18:20:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە،31ی مانگی دە لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد بەندکراوی ئەڵمانی- ئێرانی کە نیشتەجێبووی ئەمەریکا بووە و لە ساڵی 2020 لە دوبەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە، فەرمانی داخستنی هەر سێ کونسوڵخانەی ئێران لەو وڵاتە دەردەکات. دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە شارمەهدی تەمەن 69 ساڵ لە ئێران بە تۆمەتی تیرۆر لەسێدارە دراوە. ئەوەش دوای دادگاییکردنێکی ساڵی 2023ی شارمەهد کە ئەڵمانیا و ئەمەریکا و گروپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ وەک داداگایەکی ساختەیەک ناویان برد و ڕەتیانکردەوە. بڕیاری داخستنی کونسوڵخانەکانی ئێران لە فرانکفۆرت، هامبۆرگ و میونشن کە لەلایەن ئاناڵینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە ڕاگەیەندرا، وادکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها باڵوێزخانەکەی لە بەرلین بمێنێتەوە. فەرمانی داخستنی هەر سێ کونسوڵخانەی ئێران لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەڵمانیا باڵوێزی خۆی لە ئێرانەوە بانگهێشت کردووە و بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی لە بەرلین بانگهێشت کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد. جەمشید شارمەهدی تەمەن 69 ساڵ، هاووڵاتییەکی ئێرانی- ئەڵمانی بوو کە لە هاوینی 2019 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندرا و برایە ئێران و دوای دادگاییکردنێک کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە "ساختە" ناوی برد، بە تۆمەتی گەندەڵی لەسەر زەوی(ئەفساد فی‌الأرض) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامەریکا لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێرانییەکان تەنیا لەسەر مومارەسەی مافە بنەڕەتییە ئینسانییەکانیان لەسێدارە دەدات. سەرچاوە/AP