هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان بۆ سەرژمێری دانیشتوان دەکەن

سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان بۆ سەرژمێری دانیشتوان دەکەن
سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان بۆ سەرژمێری دانیشتوان دەکەن

2024-10-31 21:37:55 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


سەرۆکی عێراق عبدول لەتیف ڕەشید و سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تیایدا باسیان لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ سەرژمێری دنیشتوانی عێراق کرد. سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت بابەتەکانی کە تاوتوێکراون بریتی بوون لە "پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی سەرژمێری دانیشتوان و چڕکردنەوەی بەرنامە و وۆرک شۆپ بۆ هاندانی هاووڵاتیان بۆ پێدانی داتای دروست."   ڕۆژی 20 ی مانگی 11 ی ساڵی 2024، وەکو وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق دانراوە و لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتیش لە 18 کەس پێکدێت، نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و هەرێم، وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێم، وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی هەردوولا ئەندامن لە لیژنەکەدا.