English | عربي

خەڵاتی زێڕێنی بلە بە 9 كەسایەتی و دەزگا بەخشرا


خەڵاتی زێڕێنی بلە بە 9 كەسایەتی و دەزگا بەخشرا

2019/04/08 | 22:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی لە ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد مەراسیمی خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ بەڕێوەچو، تیایدا خەڵات بەسەر 9 كەسایەتی و دەزگادا دابەشكرا.لە خوێندنەوەی وتاری بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایگەیاند:"به‌ده‌وامده‌بن له‌سه‌ر فیكرو رێبازی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د".مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌میشه‌ باوه‌ڕی به‌ یه‌كسانی ژن و پیاو و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان هه‌بوه‌

وتیشی: "مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌میشه‌ باوه‌ڕی به‌ یه‌كسانی ژن و پیاو و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان هه‌بوه‌، بۆ كوردو كوردستان چۆته‌ ناو كۆڕی كوردایه‌تی و باوڕی به‌ هاوبه‌شی و هاوكاری نێوان گه‌لان هه‌بوه‌و هه‌میشه‌ داوای مافه‌كانی كوردی كردوه‌و خه‌باتی بێ وچانی كردوه‌ له‌و پێناوه‌دا".هەر لەو مەراسیمەدا خەڵاتی بلە بەسەر 9 كەسایەتی و دەزگادا دابەشكرا بەم شێوەیە (شەھید مەلا عەلی، لەبەرامبەر شیعرە ناوازەو كاریگەرەكانی لەسەردەمی خەباتی كوردایەتیدا، ئەحمەد محەمەد وەتمان (ئەحمەدی سناعە)، لەبەرامبەر خۆڕاگری و ئەشكەنجەدانی، بنكەی ژین، هاوسەری شەھید ئارام (لیدیا ئیڤانۆڤنا نیكیتا ) لەبەرامبەر خۆڕاگری و خەباتی لەگەڵ پێشمەرگەدا لەشاخ، پەروین محەمەد نوری، لەبەرامبەر بەدواداچوون بۆ هەڵدانەوەو دۆزینەوەی روفاتی ئەنفالكراوان و هێنانەوەی چەندین ڕوفات، هونەرمەند مەزهەری خالقی، لەبەرامبەر خزمەتكردنی بە هونەرو میوزیكی كوردی، دكتۆر كەمال مەزهەر بیرمەندو مێژوونووسی كورد، ھونەرمەند  (هادی زیائەدین) نیگاركێش و پەیكەرتاشی شاری سنە، لەیلا گۆڤەن، ژنە سیاسەتمەداری باكوری كوردستان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending