هێرشە موشەکییەکان لە لوبنانەوە بۆ سەر ناوەڕاستی ئیسرائیل، 11 برینداری لێکەوتەوە
2024-11-02 17:25:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
دەزگای فریاگوزاری بەپەلەی ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە لە لوبنانەوە ڕۆکێت ئاڕاستەی ناوەڕاستی ئیسڕائیل کراوە و 11 کەس بریندار بوون، ئەوەش دوای ئەوەی یەکێک لە ڕۆکێتەکان لە ماڵێکی داوە. لە مانگی نۆوە شەڕەکەی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسڕائیل پەرەی سەندووە، هیواکانیش لەسەر هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێک لە نەماندان. قاسم موهابی کە دانیشتوویەکی شاری تیرا، ئەو شوێنەی کە ڕۆکێتەکە لێی داوە، وتی " هاتینە دەرەوە و خۆڵمان بینی، منداڵەکان هاوارییان دەکرد، ژنەکان هاوارییان دەکرد و هەمووان چوون بۆ ئەو ماڵەی کە ڕۆکێتەکە لێی دابوو. توانیمان ئەوانەی کە لە ناو ماڵەکەدا بوون ڕزگارییان بکەین، سوپاس بۆ خودا کە هیچ کامێکیان نەمردبوون." لەلای خۆیەوە حزبوڵا وتی بنکەیەکی سەربازیی لە دەرەوەی تەل ئەڤیڤ کردووەتەوە ئامانج. دەزگای فریاگوزاری خێرای ئیسڕائیل وتی 11 کەس بەهۆی پارچەی مووشەکەکانەوە بریندار بوون. سوپا وتی زەنگەکانی ئاگادارکردنەوەی موشەک بەردەوام لە لێداندا بوون لە باکووری ئیسڕائیل لە کاتێکدا کە هێرشە ڕۆکێتی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە لوبنانەوە بەردەوام بوون. ڕۆژی هەینی وەزارەتی تەندروستی لوبنان وتی 52 کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر زیاتر لە دوانزە شارۆچکە لە هەرێمی بالبێک کوژراون. ڕۆژی شەممە سوپای ئیسڕائیل وتی ڕۆژی هەینی دوو فەرماندەی حزبوڵای لە ناوچەی تایەر کوشتووە. حزبوڵا لێدوانی لەو بارەیەوە نەداوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز