ژنێکی ڕەشپێست دەبێتە سەرکردەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا؛ نەوجەوانێک کە تەنها بە 100 پاوەند لە گیرفانیدا دەگاتە لەندن
2024-11-02 21:35:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کێمی بەیدێناک وەک سەرۆکی نوێ ئەو پارتە هەڵدەبژێرێت و ئەمەش یەکەم ژنی ڕەشپێستە کە سەرکردایەتی پارتێکی سیاسی گەورەی بەریتانیا دەکات. بەیدێناک جێگەی ڕیشی سوناک دەگرێتەوە. پارتی پارێزگاران لە سەردەمی سەرۆک وەزیران ڕیشی سوناکدا ڕووبەڕووی خراپترین شکستی هەڵبژاردەنەکان بووەیەوە. بەیدێناک لەسەدا 57ی دەنگەکانی لە بەرامبەر بە ڕابێرت جێنریک وەزیری پێشووی کۆچبەران بەدەستهێنا و شکستی بە ڕکابەرەکەی هێنا و ئەمەش وایکرد کە یەکەم ژنە ڕەشپێست بێت کە سەرکردایەتی پارتێک بکات کە ڕۆڵی سیاسی گرنگی هەیە لە بەریتانیا. پێشتر لەم ساڵدا بەیدێناک لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی پارێزگاراندا وتی " یاساکانی یارییەکە دووبارە دەنووسینەوە. هەندێک کەس دەڵێن تۆ حەزت لە شەڕە. ئەوە ڕاست نیە نازانم لە کوێوە ئەوەیان هێناوە، نامەوێت شەڕ بکەم بەڵام ناشترسم لە شەڕکردن." بەڵێنیدا شەڕ بکات دژی " بێمانایی باڵی چەپ " و شەڕکردن بۆ بەهاکانی پارێزگاران. کێمی بەیدێناک لە دایک و باوکێکی نەیجیریایی لە بەریتانیا لەدایک بووە، بەلام بەشێکی بەرچاوی تەمەنی منداڵی لە نەیجیریا ژیاوە. بەیدێناک لە تەمەنی 16ساڵاندا و کاتێک لە نەیجیریا گەڕاوەتەوە بۆ لەندەن، بە سەد پاوەند لە گیرفانیدا و بە تەنها گەراوەتەوە. دایک و باوکی ڕەوانەی بەریتانیایان کردبوو بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر دوور لە ئاژاوەی سیاسی و ڕژێمی سەربازی نەیجیریا بەدەست بژێت. بەیدێناک دەڵێت گەورەبوونی لە شوێنێکدا کە " ترس لە هەموو شوێنێکیدا بووە " وایکردووە سوپاسگوزاری پارێزراویی بەڕیتانیا بێت و ببێتە بەرگریکار لە بنەماکانی پارێزگاران، لەوانەش " ئازادی ڕادەربڕین و بازاڕی ئازاد و کاری ئازاد." دەڵێت بەڕێوبەرایەتییەکانی پێشتر لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک وەزیرەکانی وەکو سوناک و بۆریس جۆنسندا دەستبەرداری ئەو بنەمایانە بوون لە پێناو هەوڵێکدا کە " تەنها وەکو باڵی ڕاست قسەیان دەکرد بەڵام فەرمانڕەواییکردنەکەیان چەپ بوو " و دەنگەکانییان دەدا بە پارتەکانی دیکە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز