English | عربي

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوای 18 مانگ کۆبوەوە


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوای 18 مانگ کۆبوەوە

2019/04/09 | 14:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئەمڕۆ سێشەممە دوای 18 مانگ کۆبوەوە و لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە پارێزگاکەوە گفتوگۆی کرد، هاوکات بڕیاردرا لیژنەکانی ئەنجومەنەکە کارابکرێتەوە، کە دوای روداوەی 16ی ئۆکتۆبەر کارەکانیان پەکیان کەوتوە.لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا کە 21 ئەندام تیایدا ئامادەبون، گەلاوێژ جەباری لە جێگەی جەمال مەولود بە سەرۆکی لیژنەی دارایی هەڵبژێردرا، ئەوەش دوای ئەوەی جەمال مەولود بۆ بەڕێکردنی کاروبارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راسپێردرا.هاوکات بڕیاردرا لیژنەکانی ئەنجومەنەکە کارابکرێتەوە و هەر لیژنەیەک سێ ئەندامی بۆ دیاریبکرێت و سەرۆکێکی نوێش بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی لیژنەکان دیاریدەکرێت.کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە یەکەم کۆبونەوەیە لە دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 کاتێک هێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کشانەوە هێزە عێراقییەکان لەو ناوچانە جێگیربون. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک 41 ئەندامی هەیە و 26 ئەندامی لە لیستی برایەتیی  و هاوکات هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێکهاتەی تورکمانیش شەش ئەندامیان هەیە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending