ئه‌مڕۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان ده‌درێت
هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامی ژووری ئۆپراسیۆنی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌ولێر گوتی، سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین و تێیدا بڕیارده‌درێت كه له10ی مانگ قه‌ده‌غه‌ی نێوان پارێزگاكان هه‌ڵبگیرێت یاخود به‌رده‌وام بێت.
هێمن قادر، ئه‌ندامی ژووری ئۆپراسیۆنی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بڕیاره سبه‌ی وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ین له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك له‌وانه هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاكان یاخود به‌رده‌وام بوون.
قادر گوتیشی، "ده‌وامی فه‌رمانگه حكوومیه‌كان ده‌ستی پێكردۆته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌وه ئه‌نجامبده‌ین ئه‌وه‌یه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وام بێت له‌نێوان پارێزگاكان یاخود كۆتایی پێ بێت.
بڵند ئیبراهیم