مهسروور بارزانی و وهزیری وزهی ئهمهریكا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
هەولێر-KDP.info- ئێوارەی رۆژی هەینی 2020/5/8 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایهتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا، هەروەها لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق تاووتوێ کران.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی لە گەڵ خەڵکی ئەمەریکا دەربڕی بەهۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وزەدا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پێکهاتنی حکوومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا کە ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.