هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی لە په‌رله‌مانی كوردستان دەبێت

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی لە په‌رله‌مانی كوردستان دەبێت
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی لە په‌رله‌مانی كوردستان دەبێت

2020-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و تێیدا میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ و زانیاری له‌باره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان بدات.

مونا قه‌هوه‌چی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ساز ده‌كات و له‌و كۆبوونه‌وه‌یەشدا میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی، "مه‌به‌ست له‌بانگهێشتكردنی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ و زانیاری پێویست بدات له‌باره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست ئه‌و نه‌خۆشیه‌ چۆن تێپه‌ر ده‌بێت.

 

بڵند ئیبراهیم