43 مەیموون لە تاقیگەیەکی تەندروستی لە ئەمەریکا هەڵدێن
2024-11-08 20:50:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
لە ویلایەتی ساوث کارۆلاینای ئەمەریکا 43 مەیموون لە بنکەیەکی تەندروستی هەڵدێن کە بۆ توێژینەوەی تەندروستی بەکارهاتووە، بەڵام سەرۆک پۆلیسی ناوچەکە وتی مەیموونە هەڵهاتووەکان "هیچ مەترسییەکیان نییە " بۆ خەڵکەکە. سەرۆکی پۆلیس گریگۆری ئالیکساندەر وتی " مەیموونەکان نەخۆش نین و بێ زیانن." ئالیکساندەر وتی مەیموونەکان لە جۆری ڕیسوس ماکاک بوون و ڕۆژی چوارشەممە لە بنکەی ئەلفا جێنیسیس هەڵاتوون کاتێک کارمەندێکی نوێی بنکەکە بە تەواوەتی دەرگای شوێنەکەی دانەخستووە. پۆلیس دەڵێت مەیموونەکان لە ڕەگەزی مێن و کێشییان نزیکەی 3 کیلۆگرامن، ئەوەندە گەنج و بچووکن کە تەنانەت هێشتا بەکارنەهێندرابوون بۆ تاقیکردنەوە. وتیشی کارمەندانی ئەلفا جێنیسیس لە ئێستادا خەریکی ئەوەن لە ڕێی خۆراکەوە مەیموونەکان ڕابکێشنەوە بۆ لای خۆیان. ئالیکساندەر وتی " ئەو کارمەندانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ مەیموونەکاندا کردووە مەیموونەکان زۆر بە باشی دەناسن و زۆرجار توانیویانە لە ڕێی دانانی میوە یاخود خواردنێکی دیکەوە بیانگەڕێننەوە." سەرچاوە/ AP