هەواڵی کوردستان ئێستا

نوێنەرایەتی هەدەپە: تا ئێستا نە پارتی و نە ئاسایش وەڵامیان نەداوینەتەوە لە هۆکاری دەرکردنمان لە هەولێر

نوێنەرایەتی هەدەپە: تا ئێستا نە پارتی و نە ئاسایش وەڵامیان نەداوینەتەوە لە هۆکاری دەرکردنمان لە هەولێر
نوێنەرایەتی هەدەپە: تا ئێستا نە پارتی و نە ئاسایش وەڵامیان نەداوینەتەوە لە هۆکاری دەرکردنمان لە هەولێر

2024-11-09 19:05:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دوای ئەوەی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر ڕایانگەیاند، لە هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە "سنور بەدەرکراون" بەرەو سلێمانی، دەڵێن، لە ڕێگەی پەیوەندیەکانیانەوە لە ناوخۆی هەرێم و لە تورکیاش لە ڕێگەی دەم پارتیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و هۆکاری دوورخسنتنەوەیان داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراونەتەوە. حیکمەت خەتیب نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" هەتا ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەبووە و بە دەیان جار لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دانیشتن و کۆبوونەوەمان هەبووە، بەڵام 4 ی مانگ لەلایەن ئاسایشی گشتی هەولێرەوە پەیوەندیمان پێوەکرا سەردانێکیان بکەین، دوای وەرگرتنی وردەکاری و پرسیاری کەسی دواتر دوو ئوتومبێلی عەسکەری و دوو سەیارەی تر ئامادەکرابوو ئێمەیان سەر خست و پێیان وتین بڕیارەکە لەسەرەوە بۆمان هاتووە ئێمەش ناتوانین هیچ بڵێن بە چەند چەکدارێک ئێمەیان برد دوو کەسمان لە سماقوڵی دوو کەسیشمان لە دێگەڵە دابەزێنراین ئیتر پێیان وتین تا بڕیارمان بۆنەیەت بۆتان نییە داخڵی هەولێر ببنەوە." وتیشی،" هەوڵماندا لەگەڵ پەیوەندیەکانی پارتی هۆکارەکەی بزانین، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵامێکان وەرنەگرتووە، ناوەندی دەم پارتیش لە تورکیا هەوڵیانداوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە، ناڵێن هۆکارەکەی چییە کە سنور بە دەرکراوین." هەدەپە نوێنەرایەتی دەم پارتی دەکات لە هەرێمی کوردستاندا، کە ڕێخستنێکی سیاسی کوردانی تورکیایە و ماوەی 13 ساڵە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی بوونی هەیە، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرایەتی ئەو ڕیکخستنە سیاسیە ڕایانگەیاند، ڕۆژی 4ی مانگی 11 دوای بانگکردنیان لەلایەن ئاسایشی گشتی هەولێرەوە، لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی سەربازیەوە لە هەردوو سونری دێگەڵە و سماقوڵی لە هەولێر دەرکراون و پێیان وتراوەە ناتوانن بگەڕینەوە بۆ هەولێر. لە ئێستادا ئەو نوێنەرانە کە پێک هاتوون لە چوار ئەندام لە ساری سلێمانی دەمێننەوە. دەنگی ئەمەریکا لەسەر ئەم پرسە و هۆکاری ئەم کێشەیە پەیوەندی کرد بە وتەبێژی ئاسایشی گشتی هەولێر و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، بەڵام پەیوەندیەکان بەردەست نەبوون. سەبارەت بە بڕیاری ئەو پارتە سیاسیە لەسەر دەرکردنی نوێنەرەکانیان لە شاری هەولێر، حیکمەت خەتیب دەڵێت،" هەدەپە نوێنەرایەتی 6 ملیۆن کەس دەکات لە تورکیا، ناتوانن دەنگی 6 ملیۆن کەس کپ بکەن، بۆ ئێمە کوردستان یەکە دەمانەوێت بە فکرێکی ئازاد بژین، ئێمە لە تورکیا پەنابەربووین، بەداخەوە لە کوردستانیش پەنابەر کراینەوە." وتیشی،" ئەگەر کێشەیەک هەیە دەبێت بە ڕێگەی گفتووگۆ چارەسەر ببێت، بەڵام بەداخەوە تا ئیستا هیچ هەوڵوێست و وەڵامێکیان نییە و ڕەنگە نەشبێت، داوا دەکەین بگەڕێینەوە هەولێر بارەگا و ئیش و کاری ئێمە لەوێیە ئەو کەسانەی دەرکراون خاوەن خێزان و منداڵ و ئیش وکارن،چونکە ماوەی چەند ساڵێکە ژیانیان لەوێ بونیاد ناوە."