هەواڵی کوردستان ئێستا

هاوکاتی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل، خێزانێک ماتەمینی بۆ منداڵە کوژراوەکان دەگێڕێت

هاوکاتی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل، خێزانێک ماتەمینی بۆ منداڵە کوژراوەکان دەگێڕێت
هاوکاتی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل، خێزانێک ماتەمینی بۆ منداڵە کوژراوەکان دەگێڕێت

2024-11-09 22:35:21 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


لە میانەی بۆردومانێکی قورسی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە  کە دەسەڵاتدارانی تەندروستی فەلەستین دەڵێن لە ماوەی 24  کاتژمێری ڕابردوودا 44 کەسی کوشتووە، خێزانێکی خەڵکی غەززە ڕۆژی شەممە شین وماتەمینی بۆ ئەو منداڵانە دەگێڕن کە لەو کاتەی خۆیان بۆ یاری تۆپی پێ ئامادە کردووە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە کوژراون. هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەرمەواسی بووە کە ناوچەیەکی کەنار دەریایە و هەزاران کەس لە ناوچەکانی دیکەوە هەڵاتوون بۆ ئەوێ و وەکو پەناگە بەکاری بهێنن، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای ئیسڕائیل پێی وتبوون ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن کە بۆردومانییان دەکات. محەمەد زەنونی خزمی منداڵە کوژراوەکان وتی " ڕۆکێتێک لێیدان، ئەمەش لەکاتێکدا هیچ داواکراوێک یاخود ئامانجێک لەو شوینە نەبوو، تەنه منداڵەکان نەبێت کە لەسەر شەقامەکە یارییان دەکرد." دەسەڵاتدارانی تەندروستی فەلەستین دەڵێن لە هەڵمەتە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە زیاتر لە 43 هەزار و 500 کەسی کوژاوە و 10 هەزار کەسی دیکەش پێدەچێت لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێن بن. هێرشی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی حەماس دێت کە لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا  هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل و 1200 کەسییان کوشت و زیاتر لە 250 کەسی دیکەیان بە بارمتە گرت. ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی %70 ی کوژراوە پشتڕاستکراوەکان لە غەززە ژن و منداڵان بوون. نێردەی دیبلۆماسی ئیسڕائیل لە جنێف کە ئۆفیسەکەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە، وتی ڕاپۆرتەکە ڕەت دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەدا ڕاپۆرتەکە بە ڕاستی ڕەنگدانەوەی دۆخە ڕاستەقینەی سەر خاکەکە نیە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز