هەواڵی کوردستان ئێستا

دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ئەندامانی پەکەکە 3 کەس کوژراون

دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ئەندامانی پەکەکە 3 کەس کوژراون
دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ئەندامانی پەکەکە 3 کەس کوژراون

2024-11-10 17:50:21 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەزگای دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت درەنگانێکی ڕۆژی شەممە لە هێرشێکی دڕۆنی تورکیادا سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لەهەرێمی کوردستان کوژراون. وتیشی دڕۆنێکی تورکیا ئوتومبێلێکی لە ناوچەیەکی شاخاوی لە نزیک پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون، یەکێکییان لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری کوردستانەوە ناسراوەتەوە و دەڵێن " بەرپرسێکی باڵای پەکەکە " بووە. تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و دەیان خاڵی چاودێری سەربازیی لەو ناوچەیەدا هەیە. پەکەکە لە ساڵی 1984وە بە ڕووی دەوڵەتی تورکیادا وەستاوەتەوە و ئامانجی سەرەتایی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بوو. لە ئێستادا داوای مافی زیاتر بۆ کوردەکان و سەربەخۆییەکی سنووردار لە ناوچە کوردییەکان دەکات. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز