English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ فێستیڤاڵێكی زانستی و پیشەی دەستی به‌ڕێوه‌ چوو


به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ فێستیڤاڵێكی زانستی و پیشەی دەستی به‌ڕێوه‌ چوو

2019/04/10 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كۆلێژی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكیی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، فێستیڤاڵێكی زانستییان ساز کرد و تێیدا چه‌ندین كاری ده‌ستی نمایش كران

 

هه‌ژار جه‌لال، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هەڵەبجە، له‌ژێر درووشمی (ژینگه‌یه‌كی سه‌وز، كشتوكاڵێكی دروست زامنی له‌ش ساغیمانه‌)  ڤیستیفاڵێكی زانستیمان ساز کرد".

 

ڕوونیشی كرده‌وه‌ و گوتی: "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ نمایش كراون پێكهاتوون له‌ به‌رهه‌می سروشتی، ئیشی ده‌ستی خوێندكاران، سه‌ره‌چاوه ‌سروشتییه‌كان و چه‌ندین گوڵ و به‌رهه‌می كشتوكاڵی".

 

گوتیشی: "ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كاری ده‌ستی خویندكاره‌كانمان بخه‌ینه‌ ڕوو و خه‌ڵكیش هان بده‌ین‌ بۆ گرنگیدان به‌ ژینگه."

 

شڤان پەروەر لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان نیگەرانە و چەند داواکارییەک دکا

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending