"هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ست به پڕۆژه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه"
هه‌ولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندن و یاسایی‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان سێ ڕێكار ده‌گرێته به‌ر، ئه‌وانیش وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی بازرگانان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌ستبه‌كار نه‌بوونه و پێداچوونه‌وه به نرخی خزمه‌تگوزاریی پڕۆژه‌كان.
موخلیس محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندن و یاسایی‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "سێ ڕێكار هه‌یه دەیانگرینە بەر، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تی دارایی قه‌رز له بازرگانان وه‌رده‌گرێته‌وه، به هه‌مان شێوه ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان كه مۆڵە‌تیان وه‌رگرتووه و ده‌ستبه‌كار بوونه و داوامان له وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكان كردووه كه داتا و زانیاریمان بده‌نێ بۆ ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌كار نه‌بوونه، پڕۆژه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و ده‌یاندنه خه‌ڵكی دیكه و ئه‌وه‌ی سێیه‌م دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی جیاوازی هه‌یه له پڕۆژه‌كان، بۆیه داوامان له پارێزگاكان كردووه، پێداچوونه‌وه به نرخه‌كانیاندا بكه‌ن کە له به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت."
موخلیس محه‌مه‌د گوتیشی: "ئێمه هاوكاریی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین كه قه‌رز له بازرگانان ورگرێتەوە و ڕێكاریان به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و موڵكانه‌ی وه‌كو ڕه‌هن دیاری كراون ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته به‌ر."
گوتیشی: "دیار نییه له ماوه‌ی ڕابردوو تا ئێستا چه‌ند پڕۆژه ده‌ستبه‌كار نه‌بوون تا داتا و زانیاریمان له پارێزگاكانەوە به‌ده‌ست نه‌گات، به‌ڵام به‌پێی یاسا هەرکەس مۆڵه‌تی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌رگرت دەبێ له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ده‌ستبه‌كار بێت، ئه‌گه‌رنا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه به‌ر."
بڵند ئیبراهیم