هەواڵی کوردستان ئێستا

سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە مانگی داهاتوو بۆ سەرجەم فەرمانبەران و خوێندکاران لە هەرێمی کوردستان و عێراق سێ ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی. بەپێی خشتەی پشووەکانی عێراق بڕیارە ڕۆژی ١٠ی مانگی کانونی یەکەم پشووی فەرمی بێت بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا و هەروەها ٢٥ مانگ بە بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیساوە دەبێتە پشووی فەرمی. هاوکات بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە ڕۆژی ٣١ی مانگی کانونی یەکەم دەبێتە پشووی فەرمی، بەڵام بۆ مەسیحییەکان جیاوازە و ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ دەبێتە پشووی فەرمی. سەبارەت بە پشووەکان تاکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو نەکردۆتەوە کە ئایایە پشووەکە هەرێم دەگرێتەوە یاخود نا. ئەمەش لە کاتێکدا دێت ساڵانی ڕابردوو حەوت ڕۆژ بە بۆنەی پشووەکانی سەریساڵ و بۆنەکانی دیکەوە لەو مانگەدا پشوو بووە.