راهێنەرێکی بەڕازیلی: لەبەر هەڵسوکەوتەکانی باڵۆن دۆر بە ڤینیسیۆس نەدرا نەوەک رەگەزپەرستی
2024-11-13 16:18:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – راهێنەرێکی بەڕازیلی رەخنە لە هەڵسوکەوتەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر دەگرێت و بڕوای وایە ‘زیادەڕۆیی ‘ دەکات. ڤاندێرلی لوکسمبۆرگۆ، راهێنەری بەڕازیلی پێشووی ریال مەدرید لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید لە پۆدکاستێک دەڵێت :’کاتێک یاریزانێک لە ڤینیسیۆس دەدات یەکسەر هەڵدەستێتەوە و پەلاماری یاریزانەکە دەدات، وا دەریدەخات لەبەر رەنگی پێستی وای بەرامبەر دەکرێت، دەزانن …