بە فەرمی ناوی کەمپی مەشقەکانی ریال مەدرید دەگۆڕدرێت
2024-11-14 14:27:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – دوای ساڵێک فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید رازی بوو ناوی کەمپی وەرزشی یانەکەیان بە ناوی ئەو بکرێت. رۆژی 24ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی گشتی نوێنەرانی ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت. ئەو ئەنجومەنە بڕیارە گەورە و گرنگەکانی یانەکەی لەدەستە، پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی رێوشوێنەکانی وەک قەرز بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگایەکی بەرفراوان و دانانی سەرۆکی فەخری لەخۆدەگرێت. هەروەها ئەو پرسانەی …