هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری شەهیدان كۆدەبێتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری شەهیدان كۆدەبێتەوە
لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری شەهیدان كۆدەبێتەوە

2019-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری شەهیدان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاكسازی كۆدەبنەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، لیزا فەلەكەدین كاكەیی، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاكسازی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری شەهیدان كۆدەبینەوە،‌ چونكە هەندێ خاڵ كە لە ‌پڕۆژەیاساكەدا هەن،‌ تایبەتن‌ بە هەردوو وەزارەت و، پرسیاریان ئاڕاستە دەكەین، ئەویش بۆ زانینی وردەكارییەكان، هەروەها بۆچوونی خۆیشمان پێیان دەگەیەنین، بە مەبەستی باشتركردن و دەوڵەمەندكردنی پڕۆژەیاساكە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگەش ئامادە بێت، بەڵام داوای كرد لە ‌رۆژانی داهاتوودا ئامادە بێت، بۆیە لە ‌رۆژانی داهاتوودا بڕیارە وەزیری پێشمەرگە و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئامادە بن".

كاكەیی دەشڵێت: "ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و، تەوەری سەرەكیش درێژكردنەوەی خولی زستانەیە،‌ بۆ ئەوەی كارەكانمان لەم ماوەیەدا‌ تەواو بكەین و كۆدەنگی هەبێت، هەوڵیش دەدەین لە ماوەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی خۆمان بە باشترین شێوە ئامادە بكەین،‌ بۆ ئەوەی بە ‌ئاسانی لە پەرلەمان ببێتە یاسا".

 

نەشوان بەرزنجی