هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران دەڵێت ' دەرفەتێکی سنووردار ' هەیە بۆ دیپلۆماسی لەسەر بابەتی ئەتۆمی

ئێران دەڵێت ' دەرفەتێکی سنووردار ' هەیە بۆ دیپلۆماسی لەسەر بابەتی ئەتۆمی
ئێران دەڵێت ' دەرفەتێکی سنووردار ' هەیە بۆ دیپلۆماسی لەسەر بابەتی ئەتۆمی

2024-11-17 17:00:24 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ڕۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێککەوتنێکدا وتی دەرفەت هەیە بۆ گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ڕۆژئاوادا، بەڵام دەرفەتەکە " سنووردارە." لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس ئارەقچی دوای سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕافایل گرۆسی دێت بۆ ئێران، کە تێیدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە. ئارەقچی لە چاوپێککەوتنەکەیدا لەگەڵ تەلەفیزۆنی دەوڵەت سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران وتی " هێشتا دەرفەتێک هەیە بۆ دیبلۆماسی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە ئەم دەرفەتە زۆر نیە، دەرفەتێکی سنووردارە." سەردانەکەی گرۆسی بۆ ئێران وەکو یەکێک لە دوایین دەرفەتەکان دەبیندرا بۆ دیبلۆماسی، پێش ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی یەکدا بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی. لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا لە 2017 ەوە بۆ 2021، ترامپ سیاسەتێکی بەرامبەر ئێران پەیڕەو کرد کە بە " زۆرترین فشار " دژی ئێران ناسراوە. بەپێی ئەو سیاسەتە، ترامپ ئەمەریکای لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشانەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا، بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک جۆو بایدنیش ئەو سزایانەی لەسەر ئێران هێشتەوە. ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی سنووردار دەکرد لە بەرامبەر کەمکردنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئەو وڵاتەدا، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئێران ڕەتی دەکاتەوە هەوڵی دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی بدات. ئارەقچی وتی " ڕێگە ئەتۆمییەکەمان لە ساڵی داهاتوودا ڕێگەیەکی هەستیار و ئاڵۆز دەبێت، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک و ڕووبەڕووبوونەوەیەک "، ئامادەین بۆ هەر ڕێگەیەک کە لایەکەی دیکە هەڵیدەبژێرێت. سەرچاوە/فرانس پرێس/ دەنگی ئەمەریکا