نێیمار دا سیلڤا وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە
2024-11-18 10:27:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – نێیمار دا سیلڤا دەنگۆی جێهێشتنی یانەی هیلالی سعوودی بەدرۆدەخاتەوە. دوێنێ رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی، سیزار لویس مێرلۆ بڵاویکردبووەوە، نێیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس گەیشتووەتە رێککەوتن و دەگەڕێتەوە یانەی منداڵیی، لەگەڵ هیلالیش گفتوگۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات. بەڵام بریکاری کارەکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە و دووپاتی دەکاتەوە نێیمار نیازی جێهێشتنی سعوودیەی نییە. نێیمار بە گرێبەستەکەی پابەندە و لەگەڵ …