هەواڵی کوردستان ئێستا

لە تەقەکردنێکدا لە نیو ئۆرلیێنز 2 کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە بریندار بوون

لە تەقەکردنێکدا لە نیو ئۆرلیێنز 2 کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە بریندار بوون
لە تەقەکردنێکدا لە نیو ئۆرلیێنز 2 کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە بریندار بوون

2024-11-18 18:37:45 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بەرپرسان دەڵێن لە دوو تەقەکردنی جیاوازدا لەسەر ڕێگایەکی نمایش کە هەزاران کەس بەشداربوون تێیدا دوو کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە بریندار بوون. سەرەتا پۆلیس وەڵامی هەواڵی ڕوودانی تەقەکردنێکی داوەتەوە لەسەر شەقامەکە لە گەڕەکی سەینت ڕۆچی شارەکە، هەشت کەسییان دۆزیوەتەوە کە بە فیشەک بریندار بوون، ئەمەش بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نیو ئۆرلیێنز بڵاویکردوونەتەوە. سەرجەم هەشت کەسەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بارودۆخییان هێشتا نەزاندراوە. دواتر پۆلیس وتی بریندارێکی دیکە لە ڕێی ئوتومبێلێکی تایبەتەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. پۆلیس وتی دوای نزیکەی 45 خولەک، پۆلیس هەواڵێکی دیکەی پێگەیشتووە لەسەر کەوتنەوەی ڕووداوێکی تری تەقەکردن لەسەر پردێکی شەقامەکە. کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکەدا مردووە و کەسێکی دیکەیان لە نەخۆشخانە مردووە. قوربانی سێیەم بە ئوتومبێلێکی تایبەت گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی جێگیرە. هیچ دەستگیرکردنێک ڕانەگەیەندراوە و هیچ زانیارییەکیش سەبارەت بە گومانلێکراوەکە بڵاونەکراوەتەوە. گەڕەکی سەینت ڕۆچ لە دەرەوەی گۆڕەپانی فرەنچە کە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن. هەزاران کەس لەسەر ئەو شەقامە کۆببوونەوە بە مەبەستی ئاهەنگگێڕان بە مەبەستی بۆنەیەکی ساڵانە، پردی ئالمۆناستەر لە ماوەی لێکۆڵینەوەکاندا لە هەردوولاوە داخرابوو. ئان کیرکپاتریکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیس وتی لێکۆڵەرەوەکان دەستبەجێ نەیانزانیوە کە ئایا دوو ڕووداوەکە پەیوەست بوون بە یەکترەوە یان نا. سەبارەت بە تەقەکردنەکە وتی " دوو شێوازی جیاواز بەکارهێندراون." لە دوای ڕووداوی تەقەکردنەکەی زانکۆی تەسکگییەوە لە ئالاباما لە 10 ی مانگی یانزەدا کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی 16 کەسی دیکە، ئەمە بە دووەم گەورەترین ڕووداوی تەقەکردن دادەنرێت لە باشووری ئەمەریکادا. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا