English | عربي

كەلار.. چەكدارێكی داعش بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر كرا


كەلار.. چەكدارێكی داعش بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر كرا

2019/04/11 | 12:00

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشی بە ناسنامەی ساختەوە لە شاری كەلار ڕاگەیاند.

 

عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ڕۆژی 2/4/2019 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە لە شاری كەلار، كەسێكی گومانلێكراو بەناوی (س.ن.ا) بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر كرا و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە چەكداری ویلایەتی كەركووكی ڕێكخراوی داعش بووە و بەرپرسی گواستنەوەی چەكدارانی ڕێكخراوەكە بووە لە نێوان كەركووك و سنووری پەڵكانە".

 

گوتیشی "دانی بەوەشدا ناوە كە لە سنوورەكانی حەویجە و كەركووك و سلێمان‌بەگ بەشداریی چەندین شەڕ و كاری تیرۆریستی كردووە و لە بەشی ئەمنی سنووری حەویجە و پەڵكانە كاری كردووە و پاش لەناوچوونی ڕێكخراوەكە لە سنوورەكە بەمەبەستی خۆحەشاردان، بە ناسنامەی ساختەوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان و بەنیاز بووە لە كەلارەوە بڕوات بۆ شاری سلێمانی".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending