هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەو پڕۆژەكانه‌ی بێ مۆڵەتی حكوومەت دروستكراون به‌ مەرج كارەبایان پێ دەدرێت

ئەو پڕۆژەكانه‌ی بێ مۆڵەتی حكوومەت دروستكراون به‌ مەرج كارەبایان پێ دەدرێت
ئەو پڕۆژەكانه‌ی بێ مۆڵەتی حكوومەت دروستكراون به‌ مەرج كارەبایان پێ دەدرێت

2019-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەڵێ، ئەو كەسانەی بێ مۆڵەتی حكوومەت پڕۆژەی پەلەوەری یان باڵاخانەیان لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان دروست كردووە،‌ لە ماوەیەكی دیاریكرداودا و بە چەند مەرجێك كارەبای نیشتمیانییان پێ دەدرێت، ئەوانەیشی بە نایاسایی كارەبایان راكێشاوە، سزا دەدرێن.

حوسێن حەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو كەسانەی كە پڕۆژەكانیان بێ مۆڵەتی حكوومەت بووە،‌ وەك پڕۆژەی پەلەوەری و كشتوكاڵی و بینای گەورە،‌ تا ئێستا كارەبای نیشتیمانییان پێ نەدراوە، بە چەند مەرجێكیش كارەبایان پێ دەدرێت".

دەشڵێت: "لە ئێستاوە تاوەكو رۆژی یەكی شوباتی ساڵی 2020 بە مەرجی هەبوونی كەفیل و پڕكردنەوەی بەڵێننامەیەك، كە ئامادە كراوە،‌ كارەبای نیشتمانییان پێ دەدرێت،‌ ئەگەر پێشتریش بە سەرپێچی كارەبایان راكێشابێت، سزا دەدرێن".

 

هێدی كاكەیی