هەواڵی کوردستان ئێستا

توندوتیژی نێوان سوننە و شیعە لە پاکستان دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە

توندوتیژی نێوان سوننە و شیعە لە پاکستان دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە
توندوتیژی نێوان سوننە و شیعە لە پاکستان دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە

2024-11-23 19:35:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بەپێی وتەی بەرپرسێکی پاکستان، ڕۆژی شەممە 23ی ئەم مانگە لانیکەم 32 کەس کوژراون و 47ی دیکەش برینداربوون، ئەوەش دوای شەپۆلێکی نوێ لە پێکدادانی تائیفی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە. ئەم ڕووداوە دوو ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە 43 هاووڵاتی دیکەی ئەو وڵاتە لە کاتی هێرشکردنە سەر کاروانەکانی هەڵگری سەرنشینانی شیعە کوژراون. نەدیم ئەسلام چۆدری سکرتێری باڵای پارێزگای خیبەر پاختونخوا وتی نوێترین کوشتنەکان لە ناوچە خێڵاوییەکە شەوی هەینی ڕوویاندا، کاتێک کۆمەڵێک چەکدار هێرشییان کردە سەر گوندێک لە ناوچەکەدا. وتی " لە چوارچێوەی تۆڵەکردنەوەکەیاندا بەنزینخانەکانییان سوتاندووە و زیانییان بە موڵکەکانیش گەیاندووە." وتیشی خۆی و بەرپرسانی باڵای پۆلیس سەردانی ناوچەکە دەکەن و لەگەڵ سەرکردەی خێڵەکانی هەردوولادا کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی بخەنەوە نێوانییان. لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی نێوان خێڵەکانەوە 150 کەس کوژراون. بەرپرسان وتییان زۆربەی ئەوانەی کوژراون شیعە بوون، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی گروپە چەکدارییەکان تۆڵە بکەنەوە، بازاڕ و قوتابخانەکانیش داخراون. بەرپرسێکی ئیداری لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕۆژی شەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە لە چەند شوێنێک پێکدادان و توندوتیژی نێوان پێکهاتەکانی شیعە و سوننە بەردەوامە و بەپێی دوایین ڕاپۆرتیش 32 کەس کە 14 کەسیان سوننە و 18 کەسن شیعەکانن، کوژراون. وتی دانیشتوانی گوندی باگان کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سوننەن، ماڵەکانییان چۆڵ کردووە و ڕوویان کردووەتە ناوچە پارێزراوەکان لە کوڕامی خواروو. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز/فرانس پرێس