هەواڵی کوردستان ئێستا

فازڵ میرانی: پارتی و یەکێتی بران، بەڵام بڕێک دووری یەکترن

فازڵ میرانی: پارتی و یەکێتی بران، بەڵام بڕێک دووری یەکترن
فازڵ میرانی: پارتی و یەکێتی بران، بەڵام بڕێک دووری یەکترن

2020-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فشار و چاوسوورکردنەوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لە پێکهاتەکان بە ناهەق وەسف کرد و رایگەیاند کە پێویست ناکات پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شانەی خۆیان بەسەری پێکهاتەکان بشکێنن.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پرێس کۆنفرانسێکیدا بۆ میدیاکان پاش سەردانیکردنی وەزارەتی تەندروستی، رایگەیاند: "حکوومەت کارێکی باشی کرد بە هەموو دامەزراوەکانیەوە، هەم وەکوو وەزارەتەکان و یەکە ئیدارییەکان و هێزە ئەمنییەکان. دووبارە سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین کە زۆر بەرگەیان گرت، تەحەمولی میللەتی ئێمە و مانەوەیان لە ماڵەوە و پەیڕەوکردنی ڕینماییەکانی تەندروستی جێگەی سوپاسە.

لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیش ئاماژەی بەوە کرد: "دەتوانین کۆببینەوە، بۆچی ناتوانین؟ کۆدەبینەوە؟ جاری پێشوو گوتم شەممە، ئەمجارە ناڵێم، بۆچی؟ چونکە کوردە.

لەبارەی ئەو هێرشەی هەندێک لایەن بۆ سەر پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە، ئاماژەی بەوە کرد: "هەموو لایەک زوڵم لە پێکهاتەکان دەکەین، یەک دەڵێت نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان ناکات، خوشک و برای تورکمان و کلدان و ئەرمەن کە کاندیدی خۆیان دەنگی زۆرینە دێنێ و دەبێتە پەرلەمانتار، کێ پەیوەندی هەیە بڵێت نوێنەرایەتییان ناکات، با ئێمە و یەکێتی شانەی خۆمان بە سەری پێکهاتەکان نەشکێنین.

ڕوونیشی کردەوە: "ئەمڕۆ لە کوردستان، ئێمە و یەکێتی و حزبەکان هەمیشە ڕێزێکی تایبەتمان لە پێکهاتەکان گرتووە، منەتیشیان بەسەردا ناکەین و قازانجمان کردووە، ئەوان لە دەرەوە نەهێندراون، خۆیان دەڵێن کوردستانین، ئەرمەن لەم وڵاتە یەکجار زۆربوونە، کە ئەمڕۆ کەمن، مانای هەبوون، ئاشوورییەکان دەڵێن ئەمە وڵاتی ئێمەیە، بۆیە هەق نییە ئەم فشار و چاوسوورکردنەوە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیە لە پێکهاتەکان بکەین، ڕێزگرتنی پێکهاتەکان و زامنکردنی مافەکانیان ئەرکی ئێمەیە.

لەبارەی پەیوەندیی ئێستای یەکێتی و پارتیش گوتی: "ئێمە براین، بەڵام بڕێک دووری یەکترین.

 

فائیزە کۆیی