هەواڵی کوردستان ئێستا

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن دەڵێت ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵا نزیکە

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن دەڵێت ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵا نزیکە
باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن دەڵێت ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵا نزیکە

2024-11-25 19:10:24 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


مایک هێرزۆگ باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن ڕایگەیاند هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵا دەشێت بۆ چەند ڕۆژێک ئاگربەست ڕابگەیەنن. هەرزۆگ ڕۆژی دووشەممە بە ڕادیۆی سەربازی ئیسرائیلی ڕاگەیاند  دانوستانەکان لەسەر هەندێک خاڵ بەردەوامن و  حکومەت بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕێککەوتنەکە دەدات. باڵیۆزەکەی ئیسرائیل گوتیشی نزیکن لە ڕێککەوتن و ڕەنگە بۆ چەند ڕۆژێک ئاگربەست ڕابگەیەنرێت. ئیسرائیل دەڵێت ئەگەر حزبوڵا بە پێی بەرپرسیارێتی خۆی نەجوڵێتەوە ئەوا ئۆپەراسیۆنەکانی دەستپێدەکاتەوە و هەتا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە. لە ڕێککەوتنەکەدا داوای کشانەوەی چەکداری حزبوڵا و هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان دەکرێت. لە ساڵی 2006 بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ململانێکانی هەردوولا ڕاگیران. ئێستا ئیسرائیل دەڵێت ئەگەر حزبوڵا بەردەوام بێت و لە باشووری لوبنان بوونی چەکداری خۆی بسەلمینێت، ئەوا دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی سنوور بەزاندنی هاوشێوەی حەماس ئەنجام بدات. لوبنان دەڵێت ئیسرائیل بڕیارنامەی ساڵی 2006 پێشێل دەکات.   سەرچاوە: فرانس پرێس